پزیشکیان: هەموو جیهان باجی ئەم شەڕە دەدەن

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسعود پزیشکیان رایدەگەیەنێت، دەستوەردانی دەرەکی لەبارەی گەروی هورمز رەتدەکەنەوە و دەڵێت، ئەم شەڕە تەنها زیانی بە ئێران و ناوچەکە نەگەیاندوە، بەڵکو هەمو جیهان باجی ئەم شەڕە دەدەن.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی دەڵێت،" ئێران نایەوێت گرژییەکانی ناوچەکە پەرەبسێنێت، بەڵام دوو دڵ نابێت لە پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ".

ئەوەشیخستەڕوو،" دەستوەردانی دەرەکی لەبارەی گەروی هورمزەوە رەتدەکەینەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کشانەوەی لەهاوپەیمانی ناتۆ کردو  رەخنەی توندیشی لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا گرت و بەبێ بێهەڵوێست بەرامبەر ئێران تۆمەتباری کردن، 40 وڵاتی جیهان لەبارەی کردنەوەی گەروی هورمز گفتوگۆیانکرد.