شارپرێس:
بادەم بەسودە خۆراکیەکانی ناسراوە کاتێک بە ڕێژەیەکی
مامناوەند بخورێت، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی نەخوازراو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (ڤێری وێڵ هێڵس) کە ماڵپەڕێکی هەواڵی تەندروستییە،
دیارترین کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی بادەم بریتین لە کێشەی هەرسکردن،
زیادبونی کێشو زیادبونی مەترسی توشبون بە بەردی گورچیلە.
لێرەدا هەندێک لەو کێشانە دەخەینەڕوو کە لەئەنجامی زیادەڕۆیی
لە خواردنی بادەمدا دروست دەبن:
کێشەی هەرسکردن:
بادەم بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەرسکردن
دروست دەکات کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت، وەک ئاوسانی سک، سکچون و قەبزی.
زیادبونی کێش:
هەرچەندە بادەم خواردنێکی سوکو تەندروستە، بەڵام ڕێژەیەکی
زۆر کالۆریو چەوری تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی کێش ئەگەر لە ماوەیەکی درێژخایەندا
زیاد لە پێویست بخورێت.
کەمکردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین:
خواردنی بڕێکی زۆر لە بادەم دەبێتە هۆی تێکدانی میتابۆلیزمی
گلوکۆز، بەتایبەتی لەو کەسانەی قەڵەون یان ئەگەرى توشبونیان بە شەکرە هەیە، ئەمەش
کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن ئاڵۆز دەکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی بایەم
ڕەنگە پێوەرەکانی بارستەی جەستە (BMI) و دەوری کەمەر
زیاد بکات.
