وەزیری جەنگی ئەمریکا داوا لە سوپاسالاری وڵاتەکەی دەکات دەستبەرداری پۆستەکەی بێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا جیهانییەکان ئاشکرایدەکەن، پیت هێکسیس وەزیری جەنگی ئەمریکا داوای لە سەرۆک ئەرکانی وڵاتەکەی کردوە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.

تۆڕی هەواڵی ( CBS NEWS )ی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، پیت هێکسیس وەزیری جەنگی ئەمریکا داوای لە راندی جۆرج، سوپاسالاری ئەمریکا کردوە، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەستبەجێ خۆی خانەنشین بکات.

بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری ئەو داوایەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لە سوپاسالاری وڵاتەکەی ئاشکرانەکراوە.