شارپرێس:
لەدوای هێرشە درۆنییەكان، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو هێرشانەی ئەمشەو لەئاسمانی هەولێر هەبون تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتوەتەوە.
لەدوای ئەوەی ئەمشەو چەندینجار دەنگی زۆر بەهێز لەهەولێرو چەند ناوچەیەكی دیكە بیستراو فڕۆكەی جەنگیش لەئاسمانی هەولێرو سلێمانی بینرا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ خودا سەرجەم ئەو هێرشانە تێكشكینراون.
ئەوەش ئاشكرادەكات، كەهێرشەكان بەدرۆن بون و دەڵێت،" تەنها چەند پارچەیەكی درۆن لەگەڕەكێك كەوتۆتە خوارەوەو خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوە".