شارپرێس:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی
لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران
و ڕاپەڕین ڕویدا.
وەزارەتی کارەبا لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە ئێستادا
تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزوترین
كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری
داهاتودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا،
وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.