کاریگەری وەرزشکردنى باوک لەسەر تەندروستی نەوەکان پێش لەدایکبوونیان

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 54 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاریگەری دایک و باوک لەسەر تەندروستی نەوەکان چیتر تەنها بە گواستنەوەی جیناتەکان سنووردار نابێت. لە ئێستادا ئەوە ڕوون بووەتەوە کە شێوازی ژیان، بەتایبەتی وەرزشکردنى باوک، دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆرپەلە تەنانەت پێش لەدایکبوونیش هەبێت. ئەم کاریگەرییە لە ڕێگەی شتێکەوە ڕوو دەدات کە پێی دەوترێت زانستى دروست بوون، کە کۆمەڵێک میکانیزمە کە چۆنییەتى جیناتەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن بەبێ ئەوەی خودی زنجیرەی DNA بگۆڕن.

کاریگەرییەکانی شێوازی ژیانی باوک چۆن دەگوازرێنەوە؟
هۆکارە ژینگەییەکانی وەک وەرزشکردن، خۆراک و فشار کاریگەرییان لەسەر سپێرم هەیە، نەک تەنها لەڕووی ژمارە و جوڵەوە، بەڵکو لەڕووی پێکهاتەی گەردیلەییەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانەی کە بەسەر خانە هەڵگیراوەکانى سپێرمدا دێت کە دەتوانرێت بگوازرێنەوە بۆ کۆرپەلە. ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی کۆرپەلە، میتابۆلیزم و ڕێکخستنی جیناتەکان هەیە. بە واتایەکی تر: هەمان DNA، بەڵام دەرئەنجامەکانی تەواو جیاواز. 

میکانیزمە بایۆلۆژییە سەرەکییەکان
1. مایکرۆئاڕ ئێن ئەی (miRNAs): مۆلیکولی بچووک کە بەرهەمهێنانی پڕۆتین ڕێکدەخەن کاریگەرە بە چالاکیی جەستەیی و ڕۆڵ دەگێڕێت لە باشترکردنی کارکردنی مایتۆکۆندریال، ڕێکخستنی وزە لە خانە سەرەتاییەکاندا.
2. میتیلاسیۆنی DNA: پرۆسەیەکی کیمیاییە کە جیناتەکان کارپێدەکات و دەیان کوژێنێتەوە. وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین، کەمکردنەوەى تووشبوون بە نەخۆشییەکانی میتابۆلیکەکان.
3. دەستکاریکردنی هیستۆنەکان: گۆڕانکاری لە شێوازی لولخواردنى  DNA لەناو خانەیەکدا دروستدەکات کە کاریگەری لەسەر خوێندنەوەی جینەکان هەیە و پەیوەندیدارە بەگەشەکردنی مێشک، گەشەی ماسولکەکان.

کاریگەرییە تەندروستییەکان لەسەر نەوەکان 
توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەو دایک و باوکانەى کە وەرزشدەکەن و لەڕووی جەستەییەوە تەندروستن، باشتر دەتوانن کۆنتڕۆڵی گلوکۆز بکەن، زیادبوونی هەستیاری ئەنسۆلین ڕێکبخەن، مەترسی قەڵەوی کەمبکەنەوە، گەشەی مێشک باشتربکەن، فێربوون و یادەوەری زیادبکەن و مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی دەمارەکان کەم بکەنەوە.
چوارەم: ڕوونکردنەوەیەکی زانستی فراوانتر
ئەم کاریگەرییە ئەوە دەردەخات کە تەندروستی تەنها لە ڕێگەی جیناتەکانەوە بۆماوەیی نییە، بەڵکو پەیوەندى بەچۆنیەتی کارکردنی جیناتەکانەوە هەیە،  بەوپێیەى چالاکیی جەستەیی، دی ئێن ئەی تۆ ناگۆڕێت، بەڵکو کارکردنەکەى دەگۆڕێت. ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ تێگەیشتنێکی نوێ لە بۆماوەیی بەو مانایەى کە چارەنووسێکی جێگیر نییە، بەڵکو سیستمێکی دینامیکییە کە کارلێک لەگەڵ شێوازی ژیاندا دەکات.

ئەنجام
لەشجوانی و شێوازی ژیانی باوک تەنها فاکتەرێکی کەسی نییە؛ بەڵکو دەتوانێت فاکتەری بایۆلۆژی بێت کە تەندروستى نەوەکان تێدەپەڕێنێت و دەتوانێت هەر لە ساتەوەختی دووگیانییەوە جێپەنجەیەک لەسەر تەندروستی منداڵەکانی بەجێبهێڵێت. بە زاراوەیەکی سادەتر، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر جەستەتدا دەیهێنیت، سبەی لە بایۆلۆجی منداڵەکەتدا ڕەنگ بداتەوە.