شارپرێس:
لەهەولێر دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز بیستران‌و بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌شى پارێزگارى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، لەیەکێک لەگوندەکانی دەوروبەری هەولێر، به‌هۆى هێرشى درۆنیه‌وه، شەهیدو بریندار هەیە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، درۆنێک لەگوندی زەرگەزەوی لەناوچەی زرارەتی کەوتوەتە خوارەوە، بەداخەوە شەهیدی لێکەوتوەتەوە.
پارێزگاری هەولێر ده‌ڵێت، "ئەمشەو چەند هێرشێک کرانه‌سه‌ر شاری هەولێرو زۆرینەیەیان تێکشکێنران، بەڵام لەگوندی زەرگەزەوی لەدەڤەری زرارەتی، ژن‌و مێردێک شەهیدبون‌و منداڵەکەیان سەلامەتە".
وه‌كو باسده‌كرێت، شەهیدەکە ناوى (مو‌سا زراری)یه‌و پێشمەرگەیە، له‌هه‌مانكاتیشدا باوکی یه‌كێك له‌شەهیدانى دەستی گروپى تیرۆریستى داعشە.