شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا زنجیرەیەک هێرشکرانەسەر سنوری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، دوو درۆن ئاراستەی بارەگای لیوای شەشی پێشمەرگە لە شارۆچکەی چوارقوڕنە لەدەڤەری ڕاپەڕین کراون.
لەلایەکی دیکەوە لەسنوری هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران و بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند درۆنێک ئاڕاستەی هەولێر کراون و لەئاسمان تێکشکێندراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە.