ناتانیاهۆ بەمەرجەوە دەچێتە ژێر باری بڕیارەکەی ترەمپ‌و ده‌ڵێت: ئاگربەست لەگەڵ ئێرانە نەک لوبنان

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل هۆشداریی بەپەلەی بەدانیشتوانی شاری تایر لەباشوری لوبناندا بۆ ئەوەی دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵبکەن‌و ڕایانگەیاندوە، "هێرشدەکەینەسەر ناوچەکە".


ئەمەش دوای ئەوەدێت، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئاگربەستی ئەمریکاو ئێران کە ڕاگەیەندرا لوبنان ناگرێتەوە.

لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی هێوربونەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بەدەسپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاند.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردوە، ئیسرائیل پاڵپشتی لەبڕیاری هەڵپەساردنی هێرشەکان بۆسەر ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە دەکات، بەڵام ئەم پشتیوانییە "بێ مەرج" نییە.

نوسینگەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاندوە، دەبێت تاران دەستبەجێ گه‌روى هورمز بکاتەوەو کۆتایی بەهەموو جۆرە هێرشێک دژی ئەمریکا، ئیسرائیل‌و وڵاتانی ناوچەکە بهێنێت، ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە ترەمپ، لەژێر فشاری داواکارییەکانی سەرۆک وەزیران‌و فەرماندەی سوپای پاکستان، بڕیاریدا "هێزە وێرانکەرەکەی" دژی ئێران بۆ ماوەی 14 ڕۆژ ڕابگرێت.

خاڵی هەرە مشتومڕاویی ئەم هەواڵە، چارەنوسی بەرەی لوبنانە، لەکاتێکدا تاران جەختدەکاتەوە، یەکێک لەمەرجەکانی بۆ ئاگربەست، ڕاگرتنی شەڕە لەهەموو بەرەکان بەلوبنانیشەوە، بەڵام ناتانیاهۆ بەتوندی ئەمە ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت، "ئەم ئاگربەستە لوبنان ناگرێتەوە".

ئەم لێدوانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە میدیاکانی ناوخۆی ئیسرائیل (وەک ڕۆژنامەی مەعاریف) ئاماژە بەوەدەکەن، لەڕاستیدا ئاگربەستەکە لوبنانیش دەگرێتەوە، بەڵام وادیارە ناتانیاهۆ دەیەوێت لەڕوی سیاسییەوە دەستی خۆی بۆ بەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنەکان لەباکور کراوە بهێڵێتەوە.

واشنتۆن بەتەلئەبیبی وتوه‌، "لەچوارچێوەی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکاندا، پابەند دەبێت بەبەدیهێنانی ئەو ئامانجە هاوبەشانەی کە هەردوو وڵات‌و هاوپەیمانە ناوچەییەکان لەسەری ڕێککەوتون".

بەپەلە