ئەنجومەنی ئاسایش لەدەرکردنی بڕیارێک بۆ کردنەوەی گەروی هورمز شکستیهێنا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە گەرووی هورمز پەسەند بکات، کە بەحرەین بە نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن پێشکەشی کردبوو.

 

یازدە ئەندام دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکە دا و چین و ڕووسیاش ڤیتۆیان کرد و پاکستان و کۆڵۆمبیاش دەنگیان نەدا.

ڤیتۆ لەلایەن هەر ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕێگری دەکات لە پەسەندکردنی هەر بڕیارنامەیەک.

 

لەڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا داواکراوە لەڕێگای سەربازیەوە گەروی هورمز بکرێتەوە.

.