ڕاوچییەکان بونە نێچیر.. کۆتاییە خوێناوییەکەی خەونە 15 ملیار تومەنییەکە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتێکدا تەمی شەڕو ئاڵۆزیی ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە، چیرۆکێکی نوێ لەململانێی گروپێكى چه‌كداریى خێڵه‌كیى‌و سوپای ئەمریکا کۆتاییەکی کوشندەی هەبوو، گروپێکی چەکداری خێڵەکی کە وەک دەستکێشی ئێران وەسفدەکرێن، لەبری دەستکەوتنی پاداشتە گه‌وره‌كه‌، ڕوبەڕوی ئاگری دۆزەخی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بونەوە.


هەموو شتێک لەوساتەوە دەستیپێکرد کە فڕۆکەوانێکی ئەمریکی لەناوچەکەدا ونبوو، تاران وەک تەڵەیەک بۆ ڕاوکردنی ئەم نێچیرە گەورەیە، بڕی 15 ملیار تومەنی وەک پاداشت دیاریکرد، ئەم بڕە پارەیە گروپە خێڵەکییەکانی پەلکێشی کێبڕکێیەکی کوشندەکرد؛ کێبڕکێیەک بۆ دۆزینەوە یان ڕادەستکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە.

بەڵام ئەوەی چەکدارەکان نەیانزانیبوو، ئەوەبوو کە چاوی واشنتۆن لەئاسمانەوە چاودێریی هەموو هەنگاوەکانیانی دەکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەپەیامێکی کتوپڕدا پەردەی لەسەر ڕاستییەکان لاداو ڕایگەیاند، "هیچیان نەمان‌و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ناوبران".

پێشئەوەی دەستی چەکدارەکان بگاتە فڕۆکەوانەکە، ئۆپەراسیۆنێکی هەورەبروسکەیی سوپای ئەمریکا ناوچەکەی هەژاند، لەچەند چرکەیەکدا، ئەو گروپەی کە خەونیان بەملیارەها تومەنەوە دەبینی، بونە قوربانیی یارییەکی گەورەتر، ئەمریکا بەمکارەی سەلماندی کە گیانی سەربازەکانی هێڵی سورن‌و هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت پارێزبەندیی بۆ نەیارەکانی دروستبکات.

ئێستا دۆخەکە گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەم پێکدادانە ڕاستەوخۆیە تەنها کوژرانی گروپێک چەکدار نەبوو، بەڵکو پەیامێکی توندی کۆشکی سپی بوو بۆ نەیارەکانی لەناوچەکەدا، پرسیارەکە لێرەدایە، ئایا ئەمە سەرەتای جەنگێکی گەورەترە یان کۆتا وانەبوو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەدوای نێچیری ئەمریکیدا بگەڕێن؟.

بەپەلە