ئەمریكا دوای ئازادكردنی كچە ڕۆژنامەنوسەكە هاتەوە دەنگ

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنوسە ئەمریکییە ڕفێنراوەکە دوای ئازادکردنی بەسەلامەتی عێراق جێبهێڵێت و دەڵێت، بەردەوام دەبن لەبەکارهێنانی هەموو ئامرازێک بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکی بۆ وڵاتەکەیان.


مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی، شێلی کیتلسن، ڕەنگدانەوەی پابەندبونی نەگۆڕی ئیدارەی ترەمپە بەرامبەر بەسەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەهەر کوێیەکی جیهان بن.

وتیشی، دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانە یان ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکی قبوڵ ناکرێت و بەردەوام دەبن لەبەکارهێنانی هەموو ئامرازێک بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکی بۆ وڵاتەکەیان.

دوێنێ کەتائیبی حزبوڵا ڕۆژنامەنوسە ئەمریکییەکەی ئازادکرد بەمەرجی ئەوەی دەستبەجێ عێراق جێبهێڵێت.

بەپەلە