ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دیاریکران.. لەکۆی 27 کەس 5یان کوردن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا، ئەندامانی شەش لیژنەى پەسەند كردو  لەناویاندا 27 ئەندامی بۆ لیژنەی دارایی دياريكرد، كە پێنج ئەندامیان كوردن.


پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ئەندامانی هەر یەك لەلیژنەی ( دارایی، نەزاهە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتییەكان، لیژنەی مافەكانی مرۆڤ و ژنان، لیژنەی كۆچ و كۆچبەران، لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو راگەیاندن  ) پەسەند كرد.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كەیەكێكە لەلیژنە گرنگەكان و لە27 ئەندام پێكهاتوە، پێنج ئەندامیان كوردن.
ئەمانەن:..
- ئیخلاس دلێمی (لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان)
- دانا عەبدولغەفور  (لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
- رێبوار كەریم (رەوتی هەڵوێست) 
- جەمال كوچەر (یەكگرتووی ئیسلامی)
- دیلان غەفور (فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان)
- بورهان كازم 
- مەنصور بعێجی 
- غوفران كازم 
- عالیە نصەیف
-  زینەب رەحیم
- یوسف كیلابی 
- عودەی عەواد
-  ریاز عباس 
- حەسەن كازم شاكر 
- فالح ساری
- عەزیز شەریف 
- حسێن دەراجی 
- محەمەد تەمیمی 
- ئەحمەد جابری 
- ئەحمەد مەساری 
- موزر كروی 
- موسەننا سامرائی 
- عەممار یوسف 
- عیزەدین ئەركان
- فاتیمە قیسی 
- باقر یاسری 
- باسم غرابی

بەپەلە