شارپرێس:
نوێنه‌رى كارگه‌كانى غازى سلێمانى هه‌واڵێكى گرنگ له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆو سبهىو دوسبهى، كۆتایی به‌قه‌یرانى غاز دههێنینو ئیتر هاوشێوه‌ى ڕۆژانى ئاسایى، غاز له‌كۆڵانه‌كان ده‌گه‌ڕێت".
كۆچه‌ر تاهیر نوێنه‌رى كارگه‌كانى غاز له‌سلێمانى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس وتى، "ئه‌مڕۆو سبهینێو دوسبهى، 90 هه‌زار بوتڵ ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست".
وتیشى، "له‌ڕۆژانى قه‌یراندا، توانراوه ته‌نها ڕۆژانه شه‌ش هه‌زار بوتڵى ماڵان‌و شوێنه گشتیه‌كان دابین بكه‌ین".
نوێنه‌رى كارگه‌كانى غاز له‌سلێمانى ئه‌وه‌شى وت، "بۆ ده‌ستكه‌وتنى غاز، لێره به‌دواوه هاوڵاتیان هاوشێوه‌ى ڕۆژانى پێش قهیرانو ڕۆژانى ئاسایی، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانى خۆیان غازیان ده‌ستبكه‌وێت".
به‌وته‌ى كۆچه‌ر تاهیر، "له‌مڕۆوه تاوه‌كو ڕۆژى دوشه‌ممه‌و بۆ هه‌ر ڕۆژێك 30 هه‌زار بوتڵ ده‌یخه‌نه به‌رده‌ست لەڕێگەی 400 ئۆتۆمبێلی گەڕۆکەوە دەگەیەندرێتە نێو کۆڵان‌و گەڕەکەکان، له‌دواى دوشهممهشهوه قه‌یرانى غاز بهیهكجاریى كۆتایى پێده‌هێنین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دابەشکردنی غاز له‌ئێستادا هه‌ر به‌گوێره‌ى فۆڕمی خۆراک دەبێت‌و بریکارەکانی دابەشکردنیش دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوەو بەردەوامدەبن لەگەڕان بەنێو گەڕەکەکاندا تائەوکاتەی پێداویستی هەموو ماڵەکان دابیندەکرێت".