سوپای پاسداران: بەخێرایی خەریکی نۆژەنکردنەوەی سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکین

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، عەمید سەید مەجید مووسەوی ڕایگەیاندووە کە لەماوەی وەستانی شەڕدا، خێرایی خەریکی نوێکردنەوە و پڕکردنەوەی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن، بەشێوەیەک لەوەی پێش شەڕیش زیاترە.

بەگویرەی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، موسەوی لەبەشێکی قسەکانیدا وتویەتی: ئێمە دەزانین دوژمن ناتوانێت ئەم دۆخە بۆ خۆی درووست بکات و ناچارە تەقەمەنی بە شێوەی پچڕپچڕ لەوبەری جیهانەوە بهێنێت.

مووسەوی ڤیدیۆیەکیشی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نۆژەنکردنەوەی گشتگیر و بنیاتنانەوەی کۆگای مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەردەکەوێت.

ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای پاسادارن جەختیکردۆتەوە کە بە تەواوی ئامادەن، چونکە بە وتەی ئەو، دوژمنەکانیان ئەم قۆناغەی جەنگیشیان دۆڕاند! گەرووەکەیان لەدەست دا و لوبنان و ناوچەکەشیان دۆڕاند.

لەکۆتاییدا وتویەتی: ئێمە لەم ماوەیەدا بە خێراییەکی زۆر زیاتر لە ڕابردوو، کۆگاکانمان لە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پڕ دەکەینەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی