شارپرێس:
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها ڕونکردنەوەیەک لەبارەی
کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، لەلایەن محەمەد سەمعانەوە
بڵاودەکاتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها لەڕونکردنەوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو نوسراوەی سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی نێوان پارێزگار و هەردوو
جێگرەکەی بڵاوکراوەتەوە، لە بنەڕەتدا ئەو دەسەڵاتانە لای پارێزگارن و سەرپشکە لەوەی
لای خۆی بیهێڵێتەوە یان بیدات بە جێگرانی ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پێشتر بەڕێز رێبوار تەها ئەو دەسەڵاتانەی
بە جێگرەکانی دابوو، پارێزگاری ئێستا هەموو دەسەڵاتەکانی گەڕاندوەتەوە لای خۆی و لە
رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی کۆدەبنەوە و سەرلەنوێ دەسەڵاتەکان دابەش دەکەنەوە ".