جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر ئیمارات و ئێران خۆی بێبەری دەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایدەگەیەنێت، بۆ دوەمین جار لەمڕۆدا لەلایەن ئێرانەوە هێرشی موشەکی کرایەسەر ئیمارات، فەرماندەیەکی سەربازی ئێرانیش رەتیدەکاتەوە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدرابێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" دوبارەبونەوەی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" بەتوندی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکەین و لەبەرامبەر پاراستنی ئارامی و سەروەری وڵاتەکەمان دەستەوەستان نابین و مافی تەواومان دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان ".

هاوکات، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزاری فەرماندەیەکی سەربازی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە،" ئێران هیچ پلانێکی نییە بۆ بەئامانجگرتنی ئیمارات ".