ئه‌مڕۆ بارزانی ده‌گاته‌ تورکیاو لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم بەسەردانێک دەچێتە تورکیاو بڕیارە لەگەڵ هەریەك لەسەرۆک کۆمارو بەرپرسانی باڵای تورکیا، كۆببێتەوە، میدیاى فه‌رمى پارتى-ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

 

به‌گوێره‌ى زانیارییەكانی میدیاى فه‌رمى پارتى، ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیاو ڕاسته‌وخۆ بۆ دیداره‌كانى ده‌چێته‌ ئه‌سته‌نبوڵ.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌، بڕیارە لەکۆشکی دۆڵمەباخچە لەشاری ئه‌ستەنبوڵ، لەدوو كاتی جیادا، لەگەڵ هەریەك لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەو ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵای تورکیا کۆببێتەوە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەکۆبونەوەکاندا، جیا لەگفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو ئەنكەرە، دوایین گۆڕانکاریی‌و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق‌و ناوچەکەو پرسە گرنگ‌و هاوبەشەکان تاووتوێدەکرێن.

بەپەلە