شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر، یەکێکی
دیکە لەبریندارانی روداوە هاتوچۆ قورسەکەی شەقامی دەروازەی شاری کەرکوک بەهۆی
سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو روداوەوە
بۆ هەشت کەس بەرزبوەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە ناوی موراد مەولود محەممەدە و تەمەنی 43 ساڵە، باوکی سێ منداڵە کاسبکار بوو،
بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە لەرۆژی روداوەکەوە بێ هۆش بوو، لەئەنجامیشدا ئەمڕۆ
گیانی لەدەستدا.
رۆژی 26ی نیسانی
رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەشەقامی دوو سایدی دەروازەی شاری کەرکوک خۆی بە
زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێلدا
کێشا و بەهۆیەوە تا ئێستا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 25 کەسیش لەو
روداوەدا برینداربون.