هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە؛ لەئێستاوە دەتوانن ئەم کارە بکەن..

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە کە لەئێستاوە دەتوانن منداڵانی تەمەن 1 – 12 ساڵ لە پسوڵەی خۆراک زیاد بکەن.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکان و هاوڵاتیانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە، دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵی یەک ساڵ 12 ساڵ تۆمار.

لەبارەی مەرجەکانی تۆمارکردنی منداڵان لە پسوڵەی خۆراک، وەزارەتی بازرگانی باسی لەوەکردوە، دەبێت منداڵەکە خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.