ئەو باندەی تایبەت بون بە دزینی ئۆتۆمبێلی "ئۆپڵ" دەستگیرکران

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک باندێکی دوو کەسییان دەستگیرکرد، لە ماوەی رابردودا چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵیان دزیبوو، تۆمەتبارانیش هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆی کۆنی مۆدێلەکانیان، بەئاسانی قفڵەکانیان دەشکێنرێت و کاریان پێدەکرێت.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئاگادارکردنەوەمان لە دیارنەمانی چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لە چەند گەڕەکێکی جیای شارەکە، تیمێکی تایبەتمەند لە ئەفسەران و کارمەندانی بەشی نەهێشتنی تاوان پێکهێنرا و دەستیان بە چاودێری مەیدانی کرد و و توانیان ناسنامە و شوێنی مانەوەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و دەستگیریان بکەن ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵیان دزیوەو کۆنی مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان قۆستوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی قفڵی ئۆتۆمبێلەکان بکەنەوەو کاریان پێبکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتباران ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری نایاسایی دزیوە،

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، لەئێستادا وتە لە تۆمەتباران وەرگیراوە و رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.