شارپرێس:
لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی هاتنا،
وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، یەکێکیان بریتییە لەقەدەغەکردنی
هاوردەکردنی هامستەری جوانی.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" لیژنەی زانستی بەرێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری یەکەم
کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا و کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی دەرکرد، کە بریتین لەمانە:
1-ڤایرۆسی هانتا بەهۆی جرج
و مشک هامستەر دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردن دەگاتە ٥٠٪ بەهۆی نەخۆشی HPS، بۆ
پاراستنی گشتی ئەم خاڵانەی خوارەوە جەختی لەسەر کرایەوە:
2- هەڵمەتی قڕکردنی جرج و مشک دەستپێبکات لە هەموو فەرمانگە
حکومی و ناحکومییەکان و ئەو شوێنانەی جرج و مشکیان لێیە.پێویستە ماددەی لەناوبردنی
قڕکەرەکان دابنرێت لە کارگەکانی ئالیکی پەلەوەر ، پڕۆژەکانی پەلەوەر ، کوشتارگەکان.
کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی ،کارگەکانی
ئامادەکردنی گۆشت ، دوکانی قەسابەکان.
3- ڕێگانەدان لە خاڵە سنوورییەکان بە هاتنە ژوورەوەی
هامستەری جوانی (قرتێنەرەکان).
4- بەهاوکاری سەندیکاکانی ڤێتێرنەری، کۆگاکانی خواردنی سەگ
و پشیلە ئاگادار بکرێتەوە بە لەناوبردنی جرج و مشک لە کۆگاکان.
ئەم نەخۆشییە
لە نێوان ساڵانی 1950 تا 1953 بڵاوبوەتەوە
لە جیهاندا و لە ساڵی 1978 لە وڵاتی کۆریای باشور جیاکراوە و دەستنیشانکراوە، تاکو ئێستا ڤاکسینی
بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.
