شارپرێس:
موقتەدا سەدر چەند داواکارییەک ئاراستەی لایەنگرانی
دەکات و دەڵێت، دەبێت دوربکەونەوە لەبەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەها و تەنها ئۆتۆمبێلی
کۆمپانیا چینی و کۆرییەکان بەکاربهێنن.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتیمانی شیعەکان
لەپەیامێکدا کۆمەڵێک داواکاری ئاراستەی لایەنگرانی دەکات، کە بریتین لەمانە:
١-بەرپرسی لیواکانی سەرایا
سەلام تەنها دەتوانن بە کاروانێکی چوار ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ بکەن، ئەوانەشی پلەکانیان
نزمترە ئۆتۆمبێلی کەمتریان بەدواوە دەبێت.
٢-دەبێت بەرپرس و ئەندامانی
سەرایا سەلام تەنها ئۆتۆمبێلی چینی و کۆری بەکاربهێنن
٣-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی
بێ تابلۆ قەدەغەیە
٤-نابێت وێنە و ناوی سەرایا
سەلام و کەسانی بنەماڵەی سەدر لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دابنرێت
٥-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل
رەش لەلایەن بەرپرسانی سەرایا سەلام قەدەغەیە
٦- دەبێت پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بن و رێز
لەبازگە ئەمنییەکان بگرن
٧-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی
جامڕەش قەدەغەیە، تەنها رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە بۆ ئەرکی فەرمی و ئەمنی
بەکاردەهێنرێن
٨- دەبێت هەموان کۆپییەکی
قورئانی پیرۆز لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن