پشتیوانییەکان لەشێروان شێروانی فراوانتر دەبێت.. رێکخراوەکانی تاراوگەش هاتنەسەرخەت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێکخراو و دەستەکانی تاراوگە و دیاسپۆرا پشتیوانیی لە پەیامەکەی نوسەران و رۆژنامەنوسانی باشوری کوردستان دەکەن، کە لەبارەی دۆسیەی شێروان شێروانییەوە ئاراستەی  سەرۆکایەتیه‌كانى هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران‌و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ‌و ڕای گشتیی کراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر لە 260 کەس لەڕۆژنامەنوسان، نوسەران، مامۆستایانی زانکۆو چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان لەپەیامێکی ناڕەزایەتیدا ئاماژەیان بەوەکرد،" مانگرتنی شێروانی لەخواردن‌و بەردەوامی زیندانیکردنی، بوەتە جێگەی مشتومڕو ڕەخنەی توندی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی، ئەوان جەختیانکردوەتەوە، ئازادی ڕادەربڕین‌و کاری ڕۆژنامەگەری بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتین‌و نابێت هیچ هاوڵاتییەک لەسەر بیروڕای جیاواز ڕوبەڕوی سزاو فشار ببێتەوە ".

دوابەدوای ئەو پەیامە، ژمارەیەک لە رێکخراو و دەستەی تاراوگە و دیاسپۆرا پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هەڵوێستانە راگەیاند و داوایانکرد دەزگا پەیوەندیدارە ناوخۆییەكان بەشێوەیەكی شەفاف، یاسایی‌و دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ كەیسی شێروان شێروانی‌و هاوڕێیانی بكەن و هەموو مافە یاسایی‌و مرۆییەكانی شێروان شێروانی دابینبكرێن.