دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستیپێکردو نوێنەری وڵاتانیش ئامادەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 10611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كەمێك پێش ئێستا، لەدادگای سلێمانی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستیپێکردو نوێنەری وڵاتانیش ئامادەن.


ئاكام فەهمی ڕۆژنامەنوس نزیك لەلاهور شێخ جەنگی، بەشارپرێسی ڕاگەیاند، دادگایيكردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای بەئامادەبونی نوێنەرانی وڵاتان دەستپێكردوە.

ئاكام فەهمی وتیشی،" بافڵ تاڵەبانی و قوباد تالەبانی ئامادەی دانیشتەكە نین".