شارپرێس:
دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دواخرا، دوای دواخستنەكەش، لەناو هۆڵی دادگا گرژيی دروستبوو.
بهگوێرهى زانیارییهكان، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جهنگىو پۆڵادى برایىو 10 لەگیراوانی دیکەی لالەزار، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جهنگى-ش ئاشكرایكردوه، دادگاییکردنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوه، هۆكارهكهشى لێکۆڵینەوەی زیاتره لەپەڕاوەکانی دۆسیەکە.
کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دادبینی لاهور شێخ جەنگیو پۆڵادی برایو 10 لهگیراوانى لالەزار لەدادگای دوی تاوانەکانی سلێمانی دەستیپێکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، هەریەک لەکونسوڵانی بەریتانیاو هۆڵەنداش لەدانیشتنەکەدا بەشدارییان كرد.
لهدواى دواخستنى دادگاییهكه، گهنجێكى لهناو هۆڵى دادگا بهدهنگى بهرز هوتافى خۆشهویستىو بۆ گیراوانى لالهزارو خودى لاهور شێخ جهنگى دهربڕیبوو، لهبهرامبهریشدا هێزه ئهمنیهكان بۆ ماوهیهكى كهم دهستگیریانكردو مۆبایلهكهیان لێسهند، ئهوهش بوه هۆكارى ئهوهى گرژیىو ئاڵۆزى لهناوهوهو دهرهوهى دادگا دروستبێت.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ وهكو باسدهكرا جیاواز لەدانیشتنەکانی پێشوو بوو، دهبوو تایبهت بكرێت بەوەرگرتنی وتەی تۆمەتباران بەشێوەیەکی فەرمی لەبەردەم دادوەردا، تۆمەتبارانی ئەو کەیسە بەگوێرەی مادەی 56 لەیاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراون؛ هەرچەندە پێشتر لەدەزگای ئاسایش وتەیان لێ وەرگیرابوو، بەڵام ئەمڕۆ دهبوو وتەکانیان لەچوارچێوەیەکی یاساییو لەبەردەم دادگادا تۆماربکرێت.
وهكو پارێزهرانى كهیسى گیراوانى لالهزار دهڵێن، دانیشتنەكهى دادگا بایەخێکی نێودەوڵەتی پێدرابوو، بەجۆرێک کونسوڵی وڵاتانی بەریتانیا، هۆڵەنداو نوێنەری چەند وڵاتێکی دیکەش وەک چاودێر لەهۆڵی دادبینی ئامادەبون بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەبەڕێوەچونی ڕێکارە یاساییەکانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگیو دەستگیرکراوانی دیکەی ڕوداوەکەی لالەزار، بەڵام لایەنی سکاڵاکار، هەریەک لە(بافڵ تاڵەبانیو قوباد تاڵەبانی) دوبارە لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگا ئامادەنەبون.
پێنجشەممەی ڕابردوش، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگیو تۆمەتبارانی دیکە لەدادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، دانیشتنەکەش بۆ 14ی ئەم مانگە واتە ئەمڕۆ پێنجشەممە دواخرا.
پێشتریش دانا تەقیەدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندبوو، دوو تۆمەت خراونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی، یەکێکیان بەگوێرەی مادەی 56 کە تێیدا لاهور شێخ جەنگیو پۆڵادی برایو 10 کەسی دیکە بەهەوڵی کوشتنو کودەتا تۆمەتبارکراون، جگە لەدۆسیەیەکی دیکە کە مادەی 406، ئێمهش جهختدهكهینهوه، مۆرکی یاسایی لەکەیسەکەدا زۆر لاوازە، بەڵام مۆرکێکی سیاسیی بەهێزی هەیە، چونکە دەبوو پۆلیس بچێتە سەریان بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگیو تۆمەتبارانی دیکە، بەڵام هێزی حزبیو کۆماندۆو ئاسایش بەکارهێنراون".
ڕۆژی 20ى مانگى ڕابردوو، موحسین خۆشناو پاسهوانی لاهور شێخ جهنگیو 11 دهستگیركراوی دیكهی لالهزار ئازادکران، ههروهها ڕۆژی 9ی مانگى ڕابردوش، 14 کەسی دیکە لەدەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران، کە یاسین بەرزنجی بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهور شێخ جەنگی یەکێکیان بوو، پێشتریش ژمارەیەک دەستگیرکراوی دیکە ئازادکرابون، حەوت کەس لە 3ی مانگی شوباتی ئەمساڵو لە16ى یهكیش چوار کەسو له13ی هەمان مانگیش 17 کەسی دیکە.
ڕۆژی 12ى 1ى 2026 بۆ یەکەمجار لاهور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لەدادگای سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لەدۆسیەکەی نەداو ڕایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێمی کوردستان لەهەولێر دەکرێت.
شەوی 22ی ئابی 2025، لەدەوروبەری هۆتێل لالەزار لەسلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانیو هێزهكانى سەر بەلاهور شێخ جەنگی ڕویدا، لەدوای ڕوبەڕوبونەوەیەک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگیو دەیان کەس لەلایەنگرانی دەستگیرکران، لەئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لەهەردولا کوژرانو برینداربون.
