ترەمپ لەبارەی وادەی هێرشكردنە سەر ئێران و تەندروستی خۆیەوە بەتوندی هاتەدەنگ

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لەتێکچوونی باری تەندروستی و هزریی دەکەن و ڕایدەگەیەنێت، پزیشکەکان بەبلیمەت وەسفیان کردوە، لەبارەی ئێرانیشەوە، وتی ڕەنگە سبەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئێرانەوە بدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا لەنیویۆرک ڕایگەیاند، پشکنینی هزری و مێشکی ئەنجامداوەو دەرکەوتوە کە ئەو زیرەکترین کەسە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، پزیشکەکان پێیان وتوە کە ئەو بلیمەتەو توانای ئەوەی هەیە دەست بەسەر تەواوی جیهاندا بگرێت و  جەختی کردەوە کە پزیشکەکان سەرسام بون ب ئاستی زیرەکییەکەی.

هاوكات، سەرۆکی ئەمریکا بەئەکسیۆسی ڕاگەیاندوە، "ڕەنگە سبەی یەکشەممە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەئێران بدەم".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەگەڵ ئێران یان رێککەوتن واژۆ دەکەین، یان بەتوندی لێیان دەدەم".

ترەمپ وتی، "درەنگانی ئەمڕۆ لەگەڵ ویتکۆف و کوشنەر کۆدەبمەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین وەڵامی ئێران".



ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە لێرەو لەوێ ڕۆژنامەنووسان و ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەخراپیی دۆخی تەندروستی، جەستەیی و دەرونیی ترەمپ دەکەن.

بەپەلە