تاوه‌كو چوار ساڵى دیكه‌ هه‌زار ئه‌ژدیها باڵادەستیی ئاسمانیی ئەمریکا دەهەژێنن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چین تەنها فڕۆکەی جەنگی بەرهەمناهێنێت، بەڵکو خەریکە مێژوی باڵادەستیی ئاسمانیی لەجیهاندا دوبارە دەنوسێتەوە. به‌گوێره‌ى نوێترین پێشهاتەکان، پەکین پرۆسەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی (J-20A)ی نەوەی پێنجەمی گەیاندوەتە لوتکەو بزوێنەری ئەفسانەیی (WS-15)ی خستوەتە خزمەتەوە.


بۆ یەکەمجار، چین خاوەنی بزوێنەرێکە کە تەنها لەگەڵ (F135)ی ئەمریکیدا بەراورد دەکرێت، ئەم بزوێنەرە نوێیە وایکردوە فڕۆکەی (ئەژدیهای بەهێز) نەک تەنها خێراتربێت، بەڵکو ببێتە یەکێک لەدورمەوداترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان، ئەم بازدانە تەکنەلۆژییە هێزی پاڵنانی بێوێنەو وزەی پێویست بۆ سیستمە ئەلیکترۆنییە ئاڵۆزەکان دابیندەکات، هاوکات تێچوی چاکسازییەکانیشی کەمکردوەتەوە.

ڕاپۆرتێکی نوێی پەیمانگه‌ی شاهانەی بەریتانی (RUSI) ئاشکرایدەکات، چین ساڵانە 120 فڕۆکەی J-20 بەرهەمدەهێنێت، ئەمە بەرزترین ڕێژەی کڕین‌و بەرهەمهێنانی هەر جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگییە لەجیهاندا، چاوەڕواندەکرێت تاساڵی 2030، هێزی ئاسمانیی چین ببێتە خاوەنی هه‌زار فڕۆکەی J-20، ئەمەش ژمارەیەکی تۆقێنەرە بۆ هەر هێزێکی ڕکابەر.

لەکاتێکدا ئێستا بزوێنەری WS-15 شوێنی WS-10C دەگرێتەوە، پێشبینیدەکرێت تاوه‌كو كۆتاییى ئه‌مساڵ، هەموو فڕۆکە نوێیەکانی چین بەم بزوێنەرە بکوژە تەیاربکرێن، ئەم ستراتیژییەی چین نیشاندەدات کە پەکین چاوەڕێی گەیشتنە لوتکەی تەکنەلۆژیای کردوە بەرلەوەی بودجەیەکی خەیاڵی بۆ کڕینی بەکۆمەڵی ئەم فڕۆکانە تەرخانبکات.

بەپەلە