شارپرێس:
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق سەرکەوتنی یەکێک لەگەورەترینو مەترسیدارترین ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنینی ڕاگەیاند، کە تێیدا هەوڵێکی دەگمەن بۆ هێنانە ناوەوەی فڕۆکەیەکی ڕاهێنانو بڕێکی ئێجگار زۆر لەئامێری ئەلیکترۆنیی گرانبەها پوچەڵکرایەوە.
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشكرایكردوه، یەکێک لەگەورەترینو مەترسیدارترین هەوڵەکانی قاچاخچێتی لەمێژوی بەندەرەکانی وڵاتدا پوچەڵکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە کە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەریق عومەر وائیلی ئەنجامدراوه، پەردەی لەسەر شێوازە نوێو ئاڵۆزەکانی قاچاخچێتی لادا.
ئهوهش هاتوه، "دیارترین دەستکەوتی ئەو پشکنینە کتوپڕە، دۆزینەوەی کۆنتێنەرێک بوه کە فڕۆکەیەکی ڕاهێنانی تێدا شاردرابوەوە، فڕۆکەکە زیاتر لەپێنج مانگ بوو گەیشتبوە بەندەرەکەو بەئەنقەست هیچ کەسێک بۆ ڕاپەڕاندنی کارە یاساییەکانی نەچوبوو، ئەمەش وەک پلانێک بۆ تێپەڕاندنی فڕۆکەکە بەبێ ڕەزامەندیی ئەمنیو فەرمی لێکدراوەتەوە".
لهڕاگهیهنراوێكى دهستهكهدا دهڵێت، "لەهەنگاوێکی مەترسیداردا، قاچاخچییەکان هەوڵیاندابوو بڕێکی یەکجار زۆر لەدەرمانی مرۆیی (پاراسیتامۆڵ، ڤیتامینو ئامێری پزیشکی) بهێننە ناو عێراق، کە هەندێکیان چەند ساڵێک بوو ماوەیان بەسەرچوبوو، ئەم دەرمانانە لەژێر کەلوپەلی هەرزانو بێبایەخدا شاردرابونەوە تاوەکو لەپشکنینی وەزارەتی تەندروستیو باجی گومرگی ڕزگاریان بێت".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "هێزەکانی پشکنین توانییان دەستبگرن بەسەر زیاتر لە15 مۆبایلو ئایپادو زیاتر لەدوو ههزار سهماعەی ئەپڵ (AirPods). ئەم ئامێرە گرانبەهایانە بەشێوەیەکی زۆر ورد شاردرابونەوە تاوەکو بەبێ پێدانی ڕەسمی گومرگیی بخرێنە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە".
لهوبارهیهوه فەریق عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان جەختیکردوهتهوه، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لەهەڵمەتێکی فراوان بۆ پاراستنی ئابوریی نیشتمانیی، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەموو ئەو لایەنو تۆڕانە دەگیرێتەبەر کە دەستیان لەمکارەدا هەبوەو ڕێگەش نادەین هیچ کەسێک یاری بەئاسایشی ئابورییو تەندروستیی هاوڵاتیانەوە بکات.
