شوێنەواریی گرنگ لەناوەراستی ئەمازۆن دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

زانایانی شوێنەوارناسیی لە ناوچەی باکووری ئەمازۆنی وڵاتی پیرۆ، گۆڕێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 600 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و ئێسک و پروسکی 5 کەس و چەندین دیاریی پەرستشی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرخستنی زانیاریی نوێ لەسەر ڕێوڕەسمەکانی بە خاکسپاردن لە سەردەمی گەشەسەندنی ئیمپراتۆریەتی ئینکا.

ئەمە لە پێگەیەکی شوێنەواریی ناسراو بە "ماچو پیچوی جەنگەڵی پیرۆ" لە هەرێمی ئەمازۆناس و لە نێو قەڵای کوێلاپی پێش داگیرکاریی ئیسپانیا بووە .

 بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ڕووفاتەکان لە ناو پێکهاتەیەکی بەردینی نێو گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە کە لەسەر سەکۆیەکی بەرز دروستکراوە، کە پێکهاتوون لە 4 کەسی پێگەیشتوو و منداڵێک.

لە نێو کەلوپەلەکاندا، پارچە گۆزەی تایبەت بە هەڵگرتنی بەروبوم و ڕووەک، لەگەڵ ئێسکێکی بچووکی تاشراو بە شێوەی سەری مرۆڤ دۆزراونەتەوە کە سەرنجی زاناکانی ڕاکێشاوە، ئەمە جگە لە چەند قاشێکی کانزایی و سەدەفی دەریا. 

پسپۆڕان دەڵێن ئەم دیارییانە لەگەڵ دابونەریتی ناشتنی ئەو سەردەمە یەکدەگرنەوە کە قەڵای کوێلاپ لە بەرزایی زیاتر لە 3000 مەتر لە ئاستی دەریاوە تێیدا هەڵکەوتووە.

بەپەلە