شارپرێس:
لەکاتێکدا گفتوگۆکان لەسەر
پاشەڕۆژی سەربازیی سوریا چڕبونەتەوە، وهفدێكى چالاکوانو چاودێرانی ئەڵمانی لەبارەگای
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یهپهژه) پرسی تێکەڵبونی شەڕڤانانیان لەناو
سوپای نوێی وڵاتەکەدا تاووتوێکرد، فەرماندەیی یەکینەکانیش جەختیانکردەوە، هەر گۆڕانکارییەک
ڕوبدات، دەبێت ڕەچاوی پێشەنگایەتی ژن بکات کە لەم سەدەیەدا بوەتە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر.
لەهەنگاوێکی نوێدا بۆ
تاووتوێکردنی داهاتوی هێزە چەکدارەکان لەناوچەکە، وهفدێكى چالاکوانو چاودێرانی ئەڵمانی
لەکەمپەینەکانی (بەرگریی لەڕۆژاواو بەرگریی لەکوردستان)، سەردانی بارەگای فەرماندەیی
یەکینەکانی پاراستنی ژنیان (یهپهژه)یان کرد، ئەو سەردانە لەکاتێکدایە کە پرسی تێکەڵبونی
هێزە جیاوازەکان لەناو سوپای نوێی سوریادا بوەتە ڕۆژەڤێکی گەرم.
بهگوێرهى زانیارییهكان،
لەکۆبونەوەکەدا کە لەگەڵ فەرماندەیی گشتی یهپهژه بەڕێوەچوو، پرسی تێکەڵبونو دۆخی
داهاتوی یەکینەکان بەوردی گفتوگۆی لەسەرکرا، ڕوهات عەفرین ئەندامی فەرماندەیی گشتیی
یهپهژه، لەبەردەم وهفده ئەڵمانییەکەدا جەختیکردوهتهوه، "ئەم سەدەیە،
سەدەی پێشەنگایەتی ژنانەو هیچ کەس ناتوانێت ئیرادەو ناسنامەی ژنی شەڕڤان فەرامۆشبکات،
کە لەژمارەیەکی کەمەوە بونەتە هێزێکی کاریگەر لەسەر ئاستی جیهان".
چاودێرە ئەڵمانییەکانیش
وێڕای ئاشنابون بەسیستەمی ناوخۆیی یەکینەکانى پاراستنى ژنان، کتێبێکی پراکتیکییان
لەسەر گەڕانەوەی یەکسانیی پێشکەش بەفەرماندەیی یەکینەکان کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ
پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ مۆدێلی پاراستنی مافی ژنان لەناو هێزە چەکدارەکانى ڕۆژئاواى
كوردستان.
چاودێران پێیانوایه،
سهردانى ئهو وهفده ئهڵمانیه بۆ ڕۆژئاواى كوردستانو كۆبونهوهى لهگهڵ فهرماندهیى
یهكینهكانى پاراستنى ژنان (یهپهژه) ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە هەر پرۆسەیەکی
تێکەڵبون لەسوپای نوێى سوریادا، دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندییو دەستکەوتەکانی ژنانی
شەڕڤان بکات کە لەجەنگی دژ بەتیرۆردا بەدەستیانهێناوە.
