شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حكومهتى عێراق بەفەرمی
لهبارهى دواخستنى تاقیكردنهوهى پۆلى 12ى ئامادهیى هاتەدەنگو ڕونكردنهوهیهك
لهوبارهیهوه بڵاودهكاتهوه.
وەزارەتی پەروەردە لەڕونکردنەوەیەکی بەپەلەدا
ڕایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لەدواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ 20ی حوزەیرانو
گواستنەوەی بنکەکان لەزانکۆکانەوە بۆ قوتابخانەکان دەکەن، دورن لەڕاستییەوەو تەنها
پڕوپاگەندەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن".
وەزارەت داوا لەخوێندکاران دەکات،
"لەمکاتە هەستیارەدا نەکەونە داوی ئەو دەنگۆیانەی ئامانجیان شێواندنی باری دەرونیو
تێکدانی تەرکیزی خوێندکارانە، داوادەکهین تەنها پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن".
لەکۆتایی ڕونکردنەوەکەدا جەختکراوەتەوە،
"هەر نوێکارییەک لەوادەو شوێنی تاقیکردنەوەکان هەبێت، بەڕەچاوکردنی کاتی پێویست
بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ئەزمونەکان، تەنهاو تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕو پلاتفۆرمە فەرمییەکانی
وەزارەتەوە بڵاودەکرێتەوە".