شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
پێشكهوتنێكى گەورەی لەسیستمی کارگێڕیدا ڕاگەیاندو کۆتایی بەو ڕۆتینە دورودرێژە هێنا
کە ساڵانێک بوو هاوڵاتیانی گیرۆدەکردبوو، وهكو ڕایگهیاندوه، ئێستا وەرگرتنی
پاسپۆرت لەچەند مانگ یان ههفتهو ڕۆژهوه، بۆ چەند خولەکێک کەمکراوەتەوە.
عەقید محەممەد عەلی حەسون
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆى عێراق ئاشکرایکردوه، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستمی (ئۆتۆماتیککردن)و
تەکنەلۆژیای نوێ، هاوڵاتیان دەتوانن تەنها لەماوەی 20 بۆ 30 خولەکدا پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی
وەربگرن، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەم مامەڵەیە پێویستی بەچەندین هەفتەو هەندێکجار
زیاتر لەمانگێک چاوەڕوانی هەبوو.
وەزارەتی ناوخۆ دهڵێت،
"ئاستی دەستکەوتەکانی لەمساڵدا بەمشێوەیە پۆلێنكراوه، چاپکردنی 28 ههزارو
73 پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیو دەرکردنی 76 ههزارو 588 کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو".