شارپرێس:
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایدەکەن، دانوستانەکانی تاران گەیشتونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، ئاماژه بهوهشدهكرێت، ڕەشنوسی بنەماکان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە ئاڵۆزەکانی نێوان ئێرانو ئەمریکا داڕێژراوە، بەڵام هێشتا گرێکوێرەی گەروی هورمزو گەرەنتییەکان ماون.
بهگوێرهى زانیارییەکان، هەردولا گەیشتونەتە تێگەیشتنێکی سەرەتایی کە تێیدا ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ڕادەستدەکات، لەبەرامبەردا ئەمریکا بەشێوەیەکی پلەبەندی دەستدەکات بەلادانی سزاکانی سەر تاران.
سەرەڕای پێشکەوتنەکان، هێشتا لەسەر پرسی کردنەوەی گەروی هورمزو گەڕانەوەی بارودۆخەکە بۆ دۆخی جاران، ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە، لەئێستادا چەقو تەرکیزی سەرەکی دانوستانەکان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ ئەم گەروە ستراتیژییە.
سهرچاوه ئاگادارهكان باسیان لهوهكردوه، ئێران داوای گەرەنتی کۆنکرێتی لەواشنتۆن دەکات بۆ پابەندبون بەڕێککەوتنەکە، بهڵام تاران نیگەرانە لەوەی گوشارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دۆناڵد ترهمپ، ببێتە هۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیكه لەڕێککەوتنەکە پاشەکشە بکات.
ئهوهش ئاشكراكراوه، ئەوەی ئێستا کاری لەسەردەکرێت ڕاگەیاندنی بنەماکانە، ئەگەر ئەوه پەسەندبکرێت، هەردولا دوای هەفتەیەک دەچنە ناو دانوستانێکی چڕ کە سەقفی کاتەکەی تەنها 30 ڕۆژ دەبێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئهوهش زانراوه، خاڵە سەرەکییەکانی ڕاگەیاندنی بنەماکان بریتین لە(کۆتاییهێنان بەجەنگ، نەهێشتنی هەموو ئەو هۆکارانەی بەرەو جەنگ دەچن، چارەسەرکردنی کێشەی گەروی هورمزو گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی).
