ئاسایش دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەرو دەستبەسەرداگرتنی 12 کیلۆگرام ماریوانای ڕاگەیاند.

 
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی بەهاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێرو حکومەتی فیدراڵ، لەدوو چالاکی جیادا توانییان دەست بەسەر 12 کیلۆگرام ماریوانادا بگرن و سێ بازرگانی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن.
 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایش، چالاکی یەکەم لڕۆژی 21-05-2026 ئەنجامدراوە؛ دوای بەدواداچونی ورد، تۆمەتبارێکی بیانی لەسلێمانی دەستگیرکرا کە 5.2 کیلۆگرام ماریوانای پێبوە. 
 
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتوە کە تۆمەتبارەکە 5.5 کیلۆگرام ماریوانای دیکەی لەماڵەکەی خۆی لەشارۆچکەی حاجی ئۆمەران شاردوەتەوە، دواتر بەهاوئاهەنگیی  ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر ئەو بڕە ماددەیەدا گیراوە.
 
هەر لە هەمان رۆژدا، لە چالاکییەکی دیکەدا ئاسایشی سلێمانی و بازگەکان توانییان دوو تۆمەتباری دیکەی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن کە 1.3 کیلۆگرام ماریوانایان پێبووە.
 
ئێستا تۆمەتباران بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان  راگیراون  و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە. 
 

بەپەلە