بەدرۆن هێرشكرایەوە سەر ناوچەیەكی دیكەی هەرێم

کوردستان

54 خولەک پێش ئێستا‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر، بەدرۆن هێرشکرایە سەر کەمپی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەسنوری قەزای خەلیفان.


هاوكات، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لەکاتژمێر 21:10 خولەک بەدرۆن هێرش کرایەسەر بارەگاکانی ئەو هێزە لە دۆڵی ئالانە لەسنوری پارێزگای هەولێر.

ئەوەشیان خستوەتەروو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 79 موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردوەتە ئامانج.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئامارێكی حكومەتی هەرێم لەسەرەتای هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دەستپێكردنی جەنگ، زیاتر لە 600 هێرشی درۆن و موشەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبوە.

بەپەلە