شارپرێس:
لەدوای ئەوەی تسەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی ڕایگەیان سبەی بڕیار لەدۆسیەی ئێران دەدات، دوو ڕۆژناەمی ئەمریكی ڕەشنوسێكیان بۆ ڕێكەوتن ئاشكراكردو هەر بۆ ئەو مەبەستەش جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆبونەوەیەكی بەپەلە بانگهێشتی كۆشكی سپی كرایەوە.
ڕۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریکیش لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە باس لەوە دەکات، ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لەسەر ڕەشنووسێک رێککەوتون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بەفەرمی رێککەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن.
هاوكات، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، ڕەشنوسی رێککەوتنەکە لەسێ قۆناغ پێکدێت،
کۆتاییهێنان بەجەنگ و چارەسەرکردنی کێشەی تەنگەی هورمزو دەستپێکردنی دانوستاندنی نوێ لەنێوانیاندا.
ڕۆیتەرز ئاشكراشیكردوە، ئەگەر هەردولا لەسەر ئەم ڕەشنووسە رازی بن، ئەوا ڕاستەوخۆ دوای چەند ڕۆژی داهاتوو دانوستاندنە نوێیەکان دەستپێدەکەن.
هەر ئەمشەو، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بێ بەرنامەی پێشوەختە گەڕایەوە کۆشکی سپی، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوەیەکی باڵاو بەپەلەی ئاسایشی نیشتمانیی رێکخستوە.