شارپرێس:
ڕێكخراوی ستۆپ لەنوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگهیاند، درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ، مەترسییەکی گەورەی هێناوەتە کایەوە، كەبەردەوامیشی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆی کایەکانی حوکمڕانی".
رێكخراوی ستۆپ كه لهبواری چاودێری و گهشهپێدانی توانا مرۆییهكان و پهرهپێدانی بنهماكانی حكومڕانی باش، لەنوێترین ڕاپۆرتی بەناونیشانی حوکمڕانی لەبۆشایی یاساییدا، كەمەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن، بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند، ئەزمونی سیاسی هەرێمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی نوێ و مەترسیداردایە، سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی بێباکی و ململانێی توندی هێزە سیاسییە باڵادەستەکان بەتایبەت (پارتی و یەکێتی)، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی (10)یەم گەیشتوەتە بنبەست.
ڕێكخراوەكە لەدرێژەی ڕاپۆرتەكەیدا دەشڵێت، ،درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ، مەترسییەکی گەورەی هێناوەتە کایەوە، بە گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر لە دۆخێکی کاتییەوە بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەنی حوکمڕانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەردەوامیی ئەم دۆخە نەخوازراوە تەنها کێشەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆی کایەکانی حوکمڕانی، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: پاشەکشەی شەرعییەت و ئیفلیجیی دامەزراوەیی كه خۆیان له (نەمانی پەرلەمان، لەدەستدانی شەرعییەتی یاسایی و پوکانەوەی ڕۆڵی دامەزراوەکان) دهبیننهوه
دوەم: مەترسییە سیاسی و نیشتمانییەکان كه خۆیان له (تۆخبوونەوەی دوو ئیدارەیی، چەقبەستوویی سیاسی، لەبەریەکهەڵوەشانەوەی کیانی هەرێم دهبیننهوه.
سێیەم: پێگە نێودەوڵەتی و ئابورییەکان كه خۆیان له (لەدەستدانی پێگەی نێودەوڵەتی، تەنگژەی ئابوری دهبیینهوه.
