شارپرێس:
عەلی زه‌یدیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیکرد لێكۆڵینه‌وه له‌گرێبه‌ستەکانی
کابینەی پێشوی حکومەت بکرێت و کەسانی کەمتەرخەم سزابدرێن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حكومه‌ت و لەپێناو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و
پاراستنی دارایی گشتی، عه‌لی زه‌یدیی، سەرۆک وەزیران فه‌رمانی كردوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیدیداره‌كان
دەست بكه‌ن به لێکۆڵینەوە لەچەند گرێبەستی گرنگ، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەکان و
دامەزراوە حکومییەکانەوە واژۆکراون".
ئەوەشیخستەڕوو، ئامانج لە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیە
کە بزانرێت كه‌مته‌رخه‌می لەگرێبەستەکان کراون یان نا، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كه‌مته‌رخه‌م
بونە روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردوه
بەزوترین کات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رزبكرێته‌وه‌و بخرێنە بەردەم دەسەڵاتە
دادوەرییە تایبەتمەندەکان، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و بڕینی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی
كه یاری به سامانی گشتی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنیان به دادگا".