شارپرێس:
سکۆت بیسەنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزی عومان لە ئەمریکا دووپاتیکردووەتەوە کە هیچ پلانێک نییە بۆ سەپاندنی ڕسومات لە کاتی تێپەڕینی کەشتی بە گەرووی هورمزدا.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزی عومان لە ئەمریکا دووپاتیکردووەتەوە کە هیچ پلانێک نییە بۆ سەپاندنی ڕسومات لە کاتی تێپەڕینی کەشتی بە گەرووی هورمزدا، ئەمە لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە ڕۆژی پێنجشەممە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: گەرووی هورمز بەڕووی هەموو لایەکدا کراوە دەبێت، ئاوی نێودەوڵەتییە، عومان وەک هەموو لایەک مامەڵە دەکات، ئەگەرنا ناچار دەبین بیانتەقێنینەوە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەفتەی ڕابردوو بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند کە تاران هەوڵ دەدات میکانیزمێک لەگەڵ عومان دابمەزرێنێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوام لە گەرووی هورمز.