رونکردنەوە لەبارەی شەڕەکەی هەواری شار دەدرێت و ئاهەنگەکە دوبارە دەکرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2948 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێکخەری کۆنسێرتە هونەرییەکەی ئەمڕۆی پارکی هەواری شار ڕونکردنەوەیەک لەبارەی شەڕەکەی ئەمڕۆ و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکە بڵاودەکاتەوەو دەڵێت، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا، هاوکات راشیدەگەیەنێت، لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دوبارە ئەنجامدەدەنەوە.


رێکخراوی "دامەزراوەی ساڵ" کە رێکخەری کۆنسێرتەکەی ئەمڕۆی پارکی هەواری شارە، لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەم ئاهەنگە بە مەبەستی خۆشگوزەرانیی خەڵکی شارەکە و میوانان بە خۆڕایی ئەنجام درا، بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەر ئەوە، بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە باس لە ڕووداوی تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی نەداوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە".

ئەو رێکخراوە باس لەوەشدەکات،" بڕیارمان داوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دووبارە ئەنجام بدەینەوە".

بەپێی ڕونکردنەوەکە، بە پشت‌بەستن بە داتاکانی ئیدارەی شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی (دە هەزار کەس) بووە.