قالیباف پەیامێكی سێ خاڵی بۆ ڕێككەوتن ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 878 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، وڵاتەكەی پەیامێكی سێ خاڵی ئاڕاستەی ئەمریكا كردوە كەوەك مەرج بۆ دانوستاندنەكان هەژمار دەكرێت.


محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران، لەپەیامێکی سێ خاڵیدا هەڵوێستی ڕونی ئێرانی لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سێ خاڵی بڵاوکردەوەو نوسیویەتی ،"ئێمە دەستکەوتەکانمان نەک لەرێگەی دانوستانەوە، بەڵکو لەرێگەی موشەکەوە بەدەست دەهێنین. بەڵام لەدانوستاندا ڕونیان دەکەینەوە".

هەروەها لە خالی دووەمدا نووسیویەتی "متمانەمان بە بەڵێن و گەرەنتی نییە، تەنیا رەفتارەکان پێوەرن، بۆیە بەر لە هەنگاوی لایەنی بەرانبەر ئێمە هیچ هەنگاوێکی پێشوەختە نانێین".

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لەکۆتا خاڵی پەیامەکەیدا نوسیویەتی،" براوەی هەر رێککەوتنێک ئەو کەسەیە ،کە باشتر خۆی بۆ شەڕ و داهاتوو ئامادە دەکات".

1. کردنەوەی گەروی هورمزو ئاسانکاری بۆ جوڵەی کەشتیوانی.

2. دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ ماوەی 60 رۆژ.

3. تاوتوێکردنی چارەنوسی پاشکۆی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.

بەپەلە