ترەمپ چەندین مەرجی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران پێویستە ڕازی بێت کە هەرگیز چەکی ئەتۆمی یان بۆمبی ئەتۆمی نابێ و تەنگەی هورمزیش دەبێت دەستبەجێ بەبێ هیچ باجێک بۆ هاتوچۆی کەشتیوانیی بێسنور بەهەردوو ئاراستە بکرێتەوەو دەڵێت، "ئەمانە مەرجی ڕێكەوتنن". 


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبرێت و بەهاوئاهەنگی لەگەڵ چین و ئاژانسی ئەتۆمی، پاشماوە ئەتۆمییەکانی ناو ئێران دەردەهێنین و لەناویان دەبەین.

ترەمپ ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لەژوری کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان کۆدەبمەوە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر رێککەوتنەکە بدەم."

جەختیشی كردۆتەوە، كەئەوانە مەرجی ئەمریكانبۆ ڕێككەوتن و دەبێت ئێران پێیانەوە پابەند بێت.

بەپەلە