ترەمپ ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا ڕاگەیاند

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پەیوەندییەکی زۆر گرنگی لەگەڵ ناتانیاهۆ ئەنجامداوە و قسە لەگەڵ حیزبوڵاش کراوە.

دۆناڵد ترەمپ لەپۆستێکدا دەڵێت، ئیسرائیل هێرش ناکاتەسەر بەیروت و هیچ هێزێک ناجوڵێت بۆ بەیروت، حیزبوڵاش هەموو هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل ڕادەگرێت.

 

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە لوبنان پەرەدەسەنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، کۆتایی بە ئاگربەستەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەهێنێت.

 

هەروەها بارەگای خاتەم ئەنبیا هەڕەشەی بۆردومانی باکوری ئیسرائیلیان کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروت.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ڕاگەیاندبوو، ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل پلانی بۆ دانابوو بۆ سەر باشوری بەیروت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بووە.