شارپرێس:
لەچوارچێوەی هەڵمەتی گوشاری توند کە بەزریانی
ئابوریی ناسراوە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای قورسی بەسەر گەورەترینو سەرەکیترین
سەکۆی ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەکان لەئێراندا سەپاند، ئەم هەنگاوە نوێیەی واشنتۆن
بەمەبەستی خێراکردنی داڕمانی دارایی تارانو بڕینی هەموو ئەو ڕێگایانەیە کە بۆ دەربازبون
لەسزاکان بەکاریاندەهێنن.
بەپێی بەیاننامەیهكى فەرمیی نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی
داراییە بیانییەکان (OFAC)، سزاکان ڕاستەوخۆ ئەم قەوارەو کەسانەی گرتوەتەوە،
کۆمپانیای نوبیتێکس (Nobitex) وهكو گەورەترین بۆرسەی دراوی دیجیتاڵی لەئێران،
سێ سەکۆی دیكهى هاوشێوە كه بریتین له(بیتپین - Bitpin، ڕەمزینێکس
- Ramzinexو واڵێکس - Wallex،
لهگهڵ چوار بەرپرسی باڵا لەنێویاندا ئەمیر حوسێن ڕاد (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوبیتێکس)و
دامەزرێنەرانی دیكهى سەکۆکە.
لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا دەریانخستوە کە ئەم سەکۆ
دیجیتاڵییانە بونهته سیستمی بانکیی سێبەر بۆ دەسەڵاتدارانی تارانو گرنگترین تۆمەتەکانیش
بریتین لەکۆنترۆڵکردنی بازاڕ، تەنها سەکۆی "نوبیتێکس" بەتەنها ڕێڕەوی زیاتر
لە 50%ی گشت تێپەڕبونی دراوە دیجیتاڵییەکان بوە لەناوخۆی ئێراندا لەماوەی ساڵی
2025دا.
ههروهك ئاماژه بههاوکارییکردنی سوپای
پاسداران كراوه كه ئاسانکاریی کردوە بۆ گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لەدراوە جێگیرەکان
بۆ پاڵپشتیکردنی ڕیاڵی ئێرانیو دابینکردنی دارایی بۆ چالاکییەکانی سوپای
پاسداران، هاوكات شاردنەوەی سەروەتی بەرپرسان یهكێكى دیكه لهكێشهكانه كه لەکاتی
هێرشە سەربازییەکانو پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەئێران، ئەم سەکۆیانە وەک هۆکارێک
بەکارهاتون بۆ پاراستنو ڕەوانەکردنی سەروەتی سەرکردەکانی ڕژێم بۆ دەرەوەی وڵات.
سەرچاوە فەرمییەکان ئاشکرایانکردوە، هاوکات لەگەڵ
ئەم سزایانە، سکۆت بێسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی
توانیویانە دەستبەسەر بڕی یەک ملیار دۆلاردا بگرن کە لەشێوەی دراوی دیجیتاڵی بوهو
سەر بەتاران بوە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە سەرجەم
بانکە نێودەوڵەتییەکانو بازرگانانی جیهان، هەرلایەنێک یان کەسێک مامەڵەی دارایی لەگەڵ
ئەم چوار سەکۆ ئێرانییەدا بکات، دەستبەجێ دەکەوێتە ژێر سزای قورسی ئەمریکاوە.
