شارپرێس:
دوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی
ئێران کرد و رایگەیاند،" موشەکەکانی خۆیان تەقاند و ئیتر بەسە ".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکدا بۆ بەرپرسانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،" داوا لە ئێرانییەکان دەکەم بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دەست بە دانوستان بکەنەوە ".
ترەمپ لەپەیامەکەیدا بۆ ئێرانییەکان وتیشی،" ئێوە موشەکەکانی خۆتان تەقاند و ئیتر بەسە، شەڕ رابگرن ".