شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویانە هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی ئۆکرانیا پوچەڵبکەنەوەو 339 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەچەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە تێکبشکێنن.
بهگوێرهى بهگوێرهى بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، پرۆسەی ڕاوکردنو تێکشکاندنی ئەم درۆنانە لەماوەی 13 کاتژمێردا بوە (لەکاتژمێر 7ى بەیانی تا 8ى شەو بەکاتی مۆسکۆ).
درۆنەکانی ئۆکرانیا کایەی ئاسمانی پانتاییەکی بەرفراوانیان کردوەتە ئامانجو لەئاسمانی 12 هەرێمو ناوچەی جیاواز خراونەتە خوارەوە، لەوانە هەرێمەکانی، بێلگۆرۆد، بریاسک، کالوگا، کورسک، لێنینگراد، نۆڤگۆرۆد، ئۆریۆل، پسکۆڤ، ڕۆستۆڤ، ڕیازانی، سمۆلێنسکو تەنانەت هەرێمی مۆسکۆی پایتەختیش.
ئهوهش هاتوه، جیا لەو هەرێمانە، هێزە ئاسمانییەکانی ڕوسیا ڕێگرییان لەچەندین درۆنی دیكه کردوە لەئاسمانی کۆماری قرمو بەشێکی دیكهشیان لەسەر ئاوەکانی دەریای ڕەش تێکشکێنراون.
ئەم هێرشە بەیەکێک لەگەورەترین هێرشە درۆنییە هاوکاتەکانی ئۆکرانیا دادەنرێت کە لەیەک ڕۆژدا ناوچە جیاوازەکانی ناوخۆی ڕوسیای پێ کرابێتە ئامانج.