سەرۆکی یەکێتی: هیچ حکومەتێک هاوشێوەی کۆتا حکومەت لەکوردستان نابێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی ڕایگەیاند، کەس لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی نییە.

 سەرۆکی یەکێتی دەڵێت،  هەندێک کەس لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان نەیانتوانیوە ڕاستی نوێی جیهان قبوڵ بکەن، ڕاستی نوێی جیهانیش ئەوەیە، کە لە ڕاستیدا زۆر نوێش نییە، کوردستان میرنشین نییە، کوردستان وڵاتێک کە وڵات نییە، بەڵام دیموکراسییە، دەبێت بەو جۆرەش بەڕێوەببرێت، دەبێت تێبگەین کە هاوپەیمانیی حکومەت لەڕاستیدا چۆنە، پێموانیە لە بیرکردنەوەی چەند کەسانێکی دیاریکراودا ئەمە هەبێت، ئەمەش کاری ئەوانە، نەک من و تۆ، کە بەردەوام بن لە دەرکردنی یاسا و ستراتیجێک لەسەر بنەمایەکی ناڕاست دروست بووە، ئەستەمە بەم جۆرە سەرکەوتووبیت.

دەشڵێت، ئێستاش دەیبینن، لە سیستمەکەدا کێشە هەیە، ڕێکنەکەوتن هەیە، کە ئەمە هەمووی خراپە بۆ کوردستان، من ئێستا هاوپەیمانییەکم لە کوردستان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە، پارتێکی گەنجی بەهێز، چەند باشتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ پارتییش بەم جۆرە بوایە، بۆ دەتوانم لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین دانیشم، وەک مامێکی ژیر ڕێنوێنیمان بکات، بۆ ناتوانم لەگەڵ کاک مەسعود ئەمە بکەم، ئەمە لۆجیک نییە بۆ من، پێموایە ئەوەی لە بەغداد هەیە، چوارچێوەیەکى حکومڕانیی ناوازەیە و دەبێت لێرەش بکرێت، هەموومان پێکەوە کۆببینەوە، هەموو پارتە کوردییەکان ئەنجوومەنێکی باڵایان هەبێت، ئێمە چەند جارێک پێشنیازی ئەمەمان کردووە، بەڵام ئەمە ئەوان وەریناگرن.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، هیچ حکومەتێک لە کوردستان نابێت ئەگەر حکومەتی کوردستان هاوشێوەی کۆتا حکومەت بێت، دەشمەوێت هەمووان لەمە تێبگەن، ئەمە تەنیا منیش نیم وا دەڵێم، داوا دەکەم لێرەبن چەند ڕۆژێک لەسەر شەقامەکان قسە لەگەڵ کەسانى ئاسایی بکەن، کەس ئەو کابینەیەى پێشووی ناوێت.