شارپرێس:
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت دیاره‌و ئاڵنگارییه‌كان زانراون.
سەلاحەدین بەهەئەدین دەڵێت، هه‌ردوولایەنی پارتی و یه‌كێتی ده‌رك ده‌كه‌ن كه چی روویداوه، به‌ڵام رێگه‌چاره‌كان تۆزێك دوركه‌وتوه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌ندێك شتی ده‌روونی و شه‌خسی و حزبی، ڕەنگە نییه ده‌ستێوه‌ردانیش ببێت.
دەشڵێت، لە مه‌كته‌بی سیاسی پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كرد، كه وه‌كو بنه‌مای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه میدیا ده‌وری ڕۆڵی هه‌بێت و تێكده‌ر نه‌بێت، ئینجا ده‌ستبكه‌ین به دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت خاڵه‌كان و كێشه‌كان چین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قسه‌ی تێدا بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر میدیا‌و له دوره‌وه‌و به شه‌ڕه قسه.
ئەمینداری یەکگرتوو ڕونیکردەوە، ئه‌و پێشنیازانه‌مان كرد‌و به‌ڕێزه‌وه بافڵ تاڵەبانی په‌سه‌ندی كرد، چووینه لای پارتی و مه‌سرور بارزانیەوە ده‌ستمان پێكردو ئه‌ویش گوێ گرت و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌مان پێدا پێی باش بوو.