شارپرێس:
بافڵ تاڵه‌بانى جارێكى دیكه له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌ڵوێستى خۆیى‌و حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، "جارێکی دیکە هاوشێوەی حکومەتی پێشوو، حکومەت لەکوردستان پێکنایەت"، ده‌شڵێت:"بڕۆن پرسیار له‌خه‌ڵكى ئاسایی بكه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌و حكومه‌ته‌ى پێشویان ناوێت‌و له‌م حكومه‌ته‌ى ئێستاش ڕازیى نیین".
بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان لەکۆڕبەندی دێڵفی له‌سلێمانى له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى هه‌رێمى‌و نێوده‌وڵه‌تى‌و عێراقى قسه‌یكرد، له‌سه‌ره‌تادا باسى له‌مێژوى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان له‌ئێران كرد‌و وتى، "ڕۆمانیه‌كان بۆ چه‌ندین ده‌یه هه‌وڵیاندا بچنه ناو ئێرانه‌وه‌و به‌رده‌وام تێكده‌شكێندران‌و ئێران سه‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه‌و پێویسته به‌جدى وه‌ربگیرێن".
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى عێراق له‌باره‌ى كێشه‌كانى ئێران‌و ئه‌مریكاوه، تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پاكستان ڕۆڵى نێوه‌ندگیر بگێڕن، چونكه ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ده‌رفه‌تى ئه‌وه هه‌یه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن له‌جیهاندا".
ئه‌وه‌شى وت، "له‌ئه‌مریكا بۆچونى جیاواز له‌باره‌ى ئێرانه‌وه هه‌یه، ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتیى كه حزبێكى بچوكین به‌راورد به‌كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌وڵمانداوه ململانێكان كه‌مبكه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئێران، سه‌رۆكى یه‌كێتیى وتى، "ئێمه په‌یوه‌ندیى باشمان له‌گه‌ڵ ئێران‌و ئه‌مریكاو ته‌نانه‌ت توركیاش هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین له‌گه‌ڵ توركیا باشترى بكه‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانمان".
تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ڕاسته ئێران له‌ڕوى سه‌ربازییه‌وه لاواز بوه، به‌ڵام له‌چه‌ندین ڕ‌وى دیكه‌وه به‌هێز بوه، ئێران به‌توانایه‌كى كه‌م هه‌وڵى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره ده‌دات".
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆیى هه‌رێمى كوردستان بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، "پێویستمان به‌ئاراسته‌ى نوێ هه‌یه له‌هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا، دواتر دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ بێ توانایى پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت ئه‌وان دان به‌وه‌دابنێن ئه‌وان هه‌ڵه‌ن، چونكه حكومه‌تێك دروستنابێت له‌كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى پێشوتربێت، هیچ كه‌سێكى ئاسایى له‌سه‌ر شه‌قامیش ئه‌و حكومه‌ته‌ى پێشوى ناوێت‌و كه‌س له‌و حكومه‌ته‌ى ئێستا ڕازیى نییه".
